شاری میراوه - Mirabad city

<

اسلایدر


شاری میراوه - Mirabad city
وبگاه شهر میرآباد - Kurdish Download Center 
به وبگاه میرآباد سردشت خوش آمدید.امیدوارم که لحظات خوبی را در سایت ما سپری کنید.

به‌ناوی خودای گه‌ره‌ومێهره‌بان

یاساکانی ماڵپه‌ڕ


سڵاو بۆ خۆشه‌ویستان وهاوڕێیان و خوێنه‌ری ماڵپه‌ڕه‌ که‌مان
 

ماڵپه‌ڕی میرئاوه ‌ماڵپه‌ڕیکی کوردیه هه‌مه‌ره‌نگه‌،به‌و هیوایه‌ین که‌سوودمان هه‌بێت بۆکۆمه‌ڵگاکه‌مان کۆمه‌ڵگای کورده‌واری. دیاره‌ هه‌مووشتێک یاسای خۆی هه‌یه‌ ئێمه‌ش وه ک ماڵپه‌ڕی میرئاوه ‌خاوه‌ن هه‌ندێ یاسای تایبه‌تی خۆمانین هیوادارین هه‌مووان ڕه‌چاوی ئه‌م خاڵانه‌ی لایخواره‌وه‌ بکه‌ن

تیبینی : هیچ بابه‌تێک بلاوناکه‌ینه‌وه‌ که‌سووکایه‌تی به‌ئاینی پیرۆزی ئیسلام بکات

یه‌که‌م : ماڵپه‌ڕیکی کوردی سه‌ر‌به‌خۆیه‌ دوور له‌ ده‌سه‌ڵاتی لایه‌نی سیاسی بۆپشتیوانی هیچ لایه‌نێک دانه‌مه‌زراوه.

 ته‌نها بۆ خزمه‌ت کردنی خه‌ڵکی کوردستانه‌ له‌هه‌رکوێ بێت. ‌هه‌مووبابه‌تێکی هه‌مه‌ڕه‌نگی کوردی له‌خۆده‌گرێ وه‌ک زانستی ،کۆمه‌لایه‌تی،فه‌رهه‌نگی، هونه‌ری و بابه‌تی ترکه‌ هیچ تاکێکی کۆمه‌ڵگای کورده‌واری بێبه‌ش ناکه‌ین له‌بابه‌ته‌کان.

 دووه‌م : ئه‌وبابه‌تانه‌ی که‌له‌م ماڵپه‌ڕه‌‌دا بڵاو ناکرێنه‌وه‌ بریتین : بابه‌تی سیاسی که‌سووکایه‌تی بێت به‌ لایه‌نه‌کوردیه‌ کان، واته‌ هیچ بابه‌تێکی لایه‌نێکی کوردی بڵاو ناکه‌ینه‌وه‌ که دژایه‌تی یه‌کته‌ری تیابێت وه‌ک سوککردنی یه‌کتری، به‌کوردی ئێمه‌ دوورین له‌شه‌ڕه ده‌نووک

سێیه‌م : هه‌واڵ و چالاکی هیچ لایه‌نێک بلاو ناکرێته‌وه ‌که ‌په‌یوه‌ندی به‌خودی لایه‌نێکه‌وه‌ هه‌بێت چونکه‌ ئه‌وهه‌واڵانه‌ تایبه‌ته‌ به ‌پارته‌ یان ئه‌و ڕیخراوه‌ سیاسیه‌وه ئێمه‌ دوورین له‌چالاکی حیزبایه‌تی‌

بابه‌تی هونه‌ری خارجی : بابه‌تی هونه‌ری خارجی بڵاوناکه‌ینه‌وه‌ وه‌ک کێ شووی کرد ،کێ ژنی هانی، کێ کلیپی ده‌رکرد، کێ رژێم ده‌‌گرێ ببورن ئه‌ووبابه‌تانه‌ لایی ئێمه‌ شایانی بڵاوکردنه‌وه‌نین

سوکایه‌تی کردن : ئێمه‌ هیچ بابه‌تێک بڵاوناکه‌ینه‌وه‌ که‌ سووکایه‌تی و ووشه‌ی ناشیاوه‌ی تێدابێت به‌رانبه‌ر به‌هیچ تاکێکی کۆمه‌ڵگای کورده‌واری کێشه‌ی کومه‌ڵایه‌تی تاکه‌که‌سی: له‌ناوکورده‌واری خۆماندا کێشه‌ی تاکه‌که‌سی زۆرن ئه‌وجۆره‌بابه‌تانه‌ له‌م ماڵپه‌ڕه‌دا بڵاوناکرێته‌وه وه‌ک: ژنێ خۆیی سوتاند یان گه‌نجێ خۆی کوشت وه بابه‌تی تر زۆرندانانی لینکی بڵاوکراوه‌کوردیه‌کان بێ به‌رامبه‌ره

. درواسیکان : ئه‌وماڵپه‌ڕانه‌ن که‌ هاوڕیی ماڵپه ڕه‌که‌مانن ئه‌وانیش لۆگۆی ئێمه‌یان داناوه لای خۆیان‌ ‌

ئه‌و بابه‌تانه‌ی که‌له‌م ماڵپه‌ڕه‌دا بلاو ده‌کرێنه‌وه

 بابه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی: ئه‌ وکێشه گشتیانه‌ بڵاوده‌که‌ینه‌وه‌ که‌به‌رۆکی کۆمه‌ڵگای کورده‌وایان گرتووه‌ به‌جۆرێک زیانی بۆ کۆمه‌ڵگای کوردی هه‌یه هه‌رله‌منداڵه‌وه ‌تاکوبه‌ته‌مه‌نه‌کان.وه‌بابه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی که‌سوودی هه‌بێت بۆ هه‌مووان جێگای خۆشحاڵیمانه‌ بلاوده‌کرێته‌وه

بابه‌تی نووسه‌ران : نووسه‌ران جێ پێگه‌یی تایبه‌تیان له‌ماڵپه‌ڕی میرئاوه ‌دا دیاره‌ وڕێزتایبه‌تیان هه‌یه‌ بابه‌ته‌کانیان هه‌ڵده‌سه‌ نگێنین دوای بڵاوی ده‌که‌ینه‌وه‌ به‌ڵام، ده‌بێت وینه‌ی خۆی ئێمایله‌که‌ی و شوێنی نیشته‌جێبونیشی له‌گه‌ڵ بابه‌ته‌که‌یدا بنێرێ ئه‌گه‌ رپێویست بوو ژماره‌ی ته‌له‌فونیش

شاعیران : ماڵپه‌ڕی میرئاوه رێزی تایبه‌تی هه‌یه‌ بۆشاعیران هۆنراوه‌کانیان به‌وپه‌ڕی رێزه‌وه‌بلاوده‌که‌ینه‌وه‌. تێبینی: هه‌مووکه‌س ناتوانێ شاعیر بێت بۆیه‌ شێعرێک بلاو ناکه‌ینه‌وه‌ که‌هیچ بنه‌مایه‌کی شاعیرانه‌ی تیانه‌بێت

 ڕه‌خنه‌گرتن : ڕه‌خنه‌گرتن له‌م سه‌رده‌مه‌دا زۆره‌ به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ ڕه‌خنه‌ بۆته‌ بابه‌تی سوکایه‌تیکردن به‌یه‌کتری.
ڕه‌خنه‌کانتان بڵاوده‌که‌ینه‌وه‌ به‌مه‌رجێ بنیات نه‌ربن نه‌ک ڕووخێنه‌ر دروست که‌ر بن نه‌ک سوکایه‌تی کردن. ئه‌وبه‌ڕیزانه‌ی که‌ڕه ‌خنه‌گرتنن گه‌رناوه‌رۆکیبابه‌ته‌که‌ی ووشه‌ی ناشیرینی تێدابوو ئه‌وا بلاو ناکرێته‌وه  

تێبینی: ئه‌وکه‌سانه‌ی که ‌ڕه‌خنه ‌ده‌گرن ده‌بێت ناوی ته‌واو شوینی نیشته‌جێبوون و ئیـایله‌که‌ی وژماره‌ی ته‌له‌فونیش بنێرێ گه‌ر پێویست بوو

زانستی وته‌ندروستێ: دووبابه‌تی به‌سوودن که‌ڕۆژبه‌ڕۆژ زانست پێش ده‌که‌ویت شتی نوێ دێته ‌ئاراوه وه‌له‌هه‌مان کاتیشتا نه‌خۆشی سه‌یروسه‌مه‌ره‌و کوشنده‌ ده‌دۆزرێته‌وه‌. ئه‌م دووبابه‌ته‌ بلاوده‌که‌ینه‌وه

هه‌واڵی سیاسی: ته‌نها ئه‌و‌هه‌واڵانه ‌بڵاوده‌که‌ینه‌وه‌ که‌پیوه‌ندی به‌کوردستانه‌وه‌هه‌بێت له‌هه‌رچوارپارچه‌ی کوردستان .هه‌واڵی خارجی بلاوناکه‌ینه‌وه‌

ئاگاداری : ته‌نها ئه‌و ئاگاداریانه‌ بڵاوده‌که‌ینه‌وه‌ که‌ په‌یوه‌ندی به‌ڕه‌وه‌ندی کوردیه‌وه‌هه‌بیت له‌ناوه‌وه‌ی کوردستان ده‌ره‌وه‌ی کوردستان

 

میرئاوه:نێوی شاره که مانه که له ناوچه ی موکریان سه ر به شاری سه ر ده شتی کیمیا بارانه.(له ناو شاری پیرانشار و سه رده شت دایه).

 

به هیوای ژیانێکی پڕ له خۆشی بۆ هه مو هاو وڵاتیه به ڕێزه کان.هه ر سه رکه و تو بن

 

[ از سایت ما حمایت کنید ] [نظرات واتنقادات ] [ مدیر:ادریس ]

.: Weblog Themes By Mirabad Website :.

درباره سایت میرآباد
با سلام.این سایت در زمینه آشنایی بیشتر شما عزیزان با شهر میرآباد (سردشت) و همچنین قرار دادن مطالب متنوع در موضوعات مختلف فعالیت می کند.لطفا در صورت امکان ما را در کاملتر شدن هرچه بیشتر این سایت یاری فرمایید.

لینک دوستان